سەرۆککۆماری لۆبنان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیرووت دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری لۆبنان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیرووت دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا
میشل عۆن لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆزیئەمریکا لە بەیرووت دەربارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوو ووڵات لە دەوڵەتی نوێی واشینتۆن ووتووێژیان ئەنجامدا
بە پێی ڕاپۆرتێک میشل عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان ئەمڕۆ سێشەممە میوانداری لە دوورووتی شیا باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیرووت پایتەختی لۆبنان کرد .
لەم دیدارەدا بە ئامادەبوونی چەند بەرپسری لۆبنانی دیکە لە کۆشکی بعبدا بەڕێوەچوو دوو لایەن دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و داهاتووی پەیوەندییەکانی لۆبنان و ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن سەرۆککۆماری نوێی ئەم وولاتە ووتووێژیان ئەنجام دا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری لۆبنان دەربارەی بابەتی ئاماژە پێکراو لەم دیدارەدا هیچ بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە