سەرۆککۆماری میسڕ و پاشای ئۆردوون کۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغدا دەکەن
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری میسڕ و پاشای ئۆردوون کۆتایی ئەم مانگە سەردانی بەغدا دەکەن .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەوڵەتی عێراق هەواڵ لە کات و ئامانجی سەفەری سەرۆککۆماری هەر دوو ووڵاتی میسڕ و پاشای ئۆردوون بۆ بەغدا دەدەن .
سەرچاوەی ئاماژەپێکراو لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند : عەبدۆڵفەتاح سیسی ، سەرۆککۆماری میسڕ و عەبدۆڵلای دووهەم ، پادشای ئۆردوون کۆتایی ئەم مانگە بۆ دانیشتنی سێ لایەنەی سەرانی سێ ووڵاتی میسڕ ، ئۆردوون و عێڕاق سەردانی بەغدا دەکەن .
ئەو ووتی : ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم دانیشتنە سێ قۆڵییە ، پەرەپێدانی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی نوێ یە کە هەڵگری درووستکەری مێحوەری سیاسی ، ئابووری و ئەمنییەتی سەربەخۆ لە ناوچەکەیە .
یەکەمین دانیشتنی سەرانی سێ ووڵات لە ٢٨ی ئۆگۆستی ساڵی ڕابردوو لە عەممان ، پایتەختی ئۆردوون بەڕێوەچوو کە بوو بە هۆی تەشکیل کردنی شەورای هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەر سێ ووڵات .
سێ ووڵاتی عێراق ، ئۆردوون و میسڕ تاکوو ئێستا ڕێکەوتننامەگەلی ئابووری هاوبەش و دوو لایەنەیان بە مێحوەریەتی دۆسیەی ووزە تیجارەت و سەرمایەگوزاری واژوو کردووە .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە