سەرۆککۆماری مەکسیک بۆ جاری دووهەم تووشی کۆرۆنا بوو .
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری مەکسیک بۆ جاری دووهەم تووشی کۆرۆنا بوو .
سەرۆککۆماری مەکسیک کە ساڵێک پێس ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو هەوڵی لە دووبارە تووشی بوونی خۆی بەم ڤایرۆسە ڕاگەیاند ، هەەرچەندە ڕایگەیاندووە کە نیشانەکانی زۆر سووکە و جێگای مەترسی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس " ئاندرێس لۆپێز ئۆبرادۆر " سەرۆککۆماری مەکسیک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بۆ جاری دووهەم تووشی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ، هەروەها متمانەی بە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی داوە کە تەنیا چەند نیشانەیەکی سووک لێ بەدی کراوە و جێگای مەترسی نییە .
ئۆبرادۆر تەمەنی ٦٨ ساڵە و لە پەیامە تویتەرییەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە نووسی : ئێوە ئاگادار دەکەمەوە کە بە ڤایرووسی کۆرۆنا تووش بوومە و سەرەڕای ئەمەش نیشانەکان سووکن . لە کەرەنتین دەمێنمەوە و تەنیا کارە ئیدارییەکانمان جێبەجێ دەکەم و لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی درووست دەکەم .
سەرۆککۆماری مەکسیک کە زۆر بە کەمی ماسک بەکار دەهێنێت سەر لە بەیانی ڕۆژی دووسەممە بە کاتی ئەو ووڵاتە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆیدا کە وا دیار بووە کە نەخۆش کەوتووە تا ئەو جێگایەی کە دەنگی پێکوە نووساوە و جەختی کردوەتەوە کە بە نیازە تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات هەر چەندە کە لە سەر ئەم باوەڕەیە کە تەنیا تووشی هەڵامەت بووە .
بە پێی نووسراوی بەشی عەرەبی پێگەی ئینتەرنێتی " سوئیس ئینفۆ " ئۆبرادۆر کە لە جانیوەری ٢٠٢١ بۆ یەکەمین جار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەو کاتەش دا نیشانەکانی نەخۆشییەکەی سووک بووە ، ساڵی ڕابردوو ڤاکسەنی ئاسترازێنێکا شی وەشاندووە و زیاتر لە مەنگێک پێش ئێستاش دۆزیکی بەهێزکردنی شی وەرگرتووە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە