سەرۆککۆماری نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری نوێی ئیسرائیل هەڵبژێردرا .
پەرلەمانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ئێسحاق هێرتزووگ سیاسەتمەدار ی کۆنەکار و کۆڕی سەرۆککۆماری پێشووی ئیسرائیل ی وەکوو سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژارد .
حەییم هێرتزووگ باوکی ئێسحاق هێرتزووگ لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ تاکوو ١٩٩٣ سەرۆککۆماری ئیسرائیل بووە . ئێسحاق هێرتزووگ ی تەمەن ٦٠ ساڵە پێشینەی ڕێنموونی حێزبی کڕیکاران ی لە کارنامە کارەکانی خۆیدا هەیە . ئەو لە جەرەیانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٥ دا لە بەرامبەر بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی خۆی هەڵبژاردبوو .
دەورەی سەرۆککۆماری ڕۆئین ڕێبۆلین ، سەرۆککۆماری ئێستای ئیسرائیل مانگی داهاتوو بە کۆتا دێت پۆستی سەرۆککۆماری لە ئیسرائیل پۆستێکی تەشریفاتی هەژمار دەکرێت و ئیدارەی کاروبارەکان لە دەستی سەرۆکوەزیران ە .
لە پێشبڕکێیەکەی ڕۆژی چوارشەممە و دەنگدانەکانی لە کنێست " پەرلەمانی پێشووی ئیسرائیل " بۆ پۆستی سەرۆککۆماری میریام پڕێنز مامۆستایەک بوو کە دوو منداڵی خۆی لە ساڵەکانی ١٩٩٨ و ٢٠١٠ دا لە کاتی خزمەت لە ئەرتەشی ئیسرائیل دا لە دەست دابوو .
ئەگەر میریام سەرکەوتنی بە دەست بهێنابایە ئەوە دەبوو بە یەکەمین سەرۆککۆماری ژن لە ئیسرائیل .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە