سەرۆککۆماری ڕووسیا و فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ڕووسیا و فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجام دا
هەریەکە لە سەرۆکی فەڕەنسا و رووسیا لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرینگی زامن کردنی ئاسایشی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە کردەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرێملین) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە رۆژی پێنجشەممە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن، هاوتا فەڕەنسییەکەی لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی ئەفغانستانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرینگی زامنکردنی ئاسایشی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە کردەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، پووتین و ماکرۆن ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە بەهەوڵی هاوبەش بەشداری ئاشتی و سەقامگیری ئەفغانستان بکەن، لەوانە لەچوارچێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و گرووپی G20.
لەو پەیوەندییەدا پووتین و ماکرۆن پرسی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانیان تاوتوێ کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی دانووستانەکان لەسەر بووژاندنەوەی ڕێککەوتنەکە دووپاتکردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکی ڕووسیا هاوتا فەڕەنسییەکەی لەدۆخی هەرێمی قەرەباغ ئاگادارکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بەشێوەیەکی گشتی دۆخی هەرێمەکە جێگیرە و ڕێوشوێنیش گیراوەتە بەر بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە