سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا .
جێنین ئانی ئیز سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا . قازییەک لە بۆلیڤیا دەنگی بەوەدا کە ئەو لە حاڵێکدا کە چاوەڕێی مەحکەمەکردنەکەی خۆیەتی دەبێ بۆ ماوەی چوار مانگ لە بەندیخانە بمێنێتەوە .
دادستانەکان دەڵێن ئەو و ژامەرەیک لە وەزیرەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە کوودەتایەک لە دژی سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئۆوو مۆراڵس بەشداری یان کردووە .
لە ئیستادا بە جێنین ئانی ئیز و دوو وەزیری پێشووی بۆلیڤیا ووتراوە کە ئەم نیگەرانییە بوونی نییە کە ئەوان لە ووڵاتەکە هەڵبێن و هەر بەم بۆنەیەوە دەبێ ئەو کاتەی پێش دەستپێکردنی مەحکەمەکە لە بەندیخانەی کاتی بەە سەر ببەن .
ئانی ئیز بەرپرسان بە پێشێلکردنی مافەکان وەکوو هاوولاتییەکی بۆلیڤیایی ، ژنێک و هەروەها سەرۆککۆماری پێشووی دەوڵەتەکەیان تاوانبار دەکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادستانەکان لەو باوەڕەدان کە ئانی ئیز و هاوپەیمانەکانی لە پەیوەندییەکانی خۆیان لە ناوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان کەڵکیان وەرگرتووە تاکوو مۆراڵس بۆ دەست لە کار کشانەوە و هەڵاتن لە ووڵات بخەنە ژێر فشارەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە