سەرۆکی ئۆکراین سەردانی بووچا (Bucha) ی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی ئۆکراین سەردانی بووچا (Bucha) ی کرد
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕۆژی دووشەممە سەردانی شارۆچکەی بووچا(Bucha)ی کرد کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای کییف پایتەختی ئۆکراین. سەردانەکە پاش ئەوە دێت کە هێزەکانی ڕووسیا لە شارۆچکەکە کشانەوە و دەیان تەرمی کەسی سیڤیل لە شارۆچکە دۆزراونەتەوە کە نیشانەکان دەری دەخات بە مەبەست کوژراون. هەندێک لە تەرمەکان دەستیان لە پشتەوە بەسراوەتەوە. سەرۆکی ئۆکراین لە میانەی سەردانەکەی ووتی جیهان ئەم کوشتارە بە جینۆساید دادەنێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە