سەرۆکی تایوان مووچەی یەک مانگی بەخشییە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
پەیامی کورد ... سەرۆکی تایوان مووچەی یەک مانگی بەخشییە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
دوێنێ پێنجشەممە نووسینگەی سەرۆکایەتی تایوان ڕایگەیاند، سەرۆکی تایوان و جێگری سەرۆکی تایوان مووچەی یەک مانگ بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا دەبەخشن.
تسای ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای کرد لە تایپە و واژووی لەسەر کتێبی سەرەخۆشی کرد و نووسی: "دڵم لەگەڵ دۆستانی تورکمانە. تایوان لە پاڵ تورکیاوە وەستاوە!".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە