سەرۆکی تیمی دانووستانکاری ئەمریکا : گفتوگۆیەکی زۆر بونیاتنەر و بەسوودمان لەگەڵ ئێران کرد | خولی داهاتووی گفتوگۆکان لە ئارادایە
پەیامی کورد ... سەرۆکی تیمی دانووستانکاری ئەمریکا : گفتوگۆیەکی زۆر بونیاتنەر و بەسوودمان لەگەڵ ئێران کرد | خولی داهاتووی گفتوگۆکان لە ئارادایە
ڤیتكاف، سەرۆکی تیمی دانووستانکاری ئەمریکا، دوای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە عومان، خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامی دانووستانەکان دەربڕی.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان "زۆر بەسوود و بونیاتنەر بوون" و ڕێگەی بۆ هاوکاری زیاتر خۆش كرد.
هەروەها ڤیتكاف ڕایگەیاند کە خولی داهاتووی دانووستانەکان لە ٢٠ی خاكەلێوە بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی یەکشەممە دەگەڕێتەوە واشینتۆن.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە