سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویجی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەینی نەرویژی و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی مەین( MAIN )ی نەرویژی و دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژە و كارو چالاكییە ھاوبەشەكانی ڕێكخراوی( مەین— MAIN) لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی کرا، کە بڕیارە چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە بواری تەندرووستی و پاڵپشتیكردنی سیستمی تەندرووستی لە ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دابینكردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی بە کوژمەی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەنجام بدەن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە