سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) کرد
یەکشەممە 4/13 ، مەسروور بارزانی , سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG ) بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا پیکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنکی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەندامانی گرووپەکە و حکوومەت و پەرلەمانی بەریتانیای کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان و کارکردنیان لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و گرینگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا .
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە