سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کۆوەیت کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کۆوەیت کرد
ئێوارەی دووشەممە 12/18 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆوەیت، بەشداری لە پرسەی میری کۆچ کردووی کۆوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
سەرۆکی حکوومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کۆوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتی کۆوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.
پاشنیوەڕۆی دووشەممە 12/18 سهرۆكوهزیران مەسروور بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، بەرەو کۆوەیت بەڕێکەوت بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
سهردانهكهی سهرۆكوهزیران مهسروور بارزانی بۆ كۆوهیت و گهیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کۆوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح، بووه جێی بایهخی میدیای فهرمی كۆوهیت ناسراو به (كونا).
رۆژی شەممە 16/12/2023، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کۆوەیت، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پشوو لە سەرتاسەری ووڵاتەکە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەێندرا.
ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە