سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ وهزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ وهزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی کۆبووەوە
سێشەممە 1/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودى کۆبووەوە.
وەزیری وەبەرهێنانی سەعوودی، هاوخەمی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ کۆتایی هێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە شاندێکی گەورەی بازرگانی سەعوودی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی لەمێژینە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی کرد و جەختی لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردەوە.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە