سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبووەوە

سێشەممە 1/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامی هەرێم دەکات.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە