سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە
چوارشەممە 11/1 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرینگی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم داتا و زانیاری وورد و پشت بەستن بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە