سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی فوجەیرە کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی فوجەیرە کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری فوجەیرە , لەگەڵ حاکمی میرنشینی فوجەیرە شێخ حەمەد بن موحەمەد ئەلشەرقی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرینگی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە