سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لە شاری ئەبووزەبی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن. زائید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە