سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە
دوێنێ پێنجشەممە 2/16 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس لهگەڵ ژیرار لارشێ سهرۆكى ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا، بە ڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد، بەتایبەتی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکانى هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی حکوومەت و گەلی فەرەنسا بۆ پشتگیریکردنی خەڵکی کوردستان ، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و ئاسایی کردنەوەی دۆخی دەڤەری شەنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە