سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە

دوێنێ پێنجشەممە 2/16 , مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکان دا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی شی بۆ ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی .
سەرۆکی حکوومەت ، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانی بەردەوامی گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانی پاریس یشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە