سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتالکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندرووستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا کرا.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە