سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان , لە داڤۆس لەگەڵ کۆنگرێسمانی ئەمریکی داڕێڵ عیسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە سەر بنەمای دەستوور کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە