سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلژیکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەلژیکا و ئەوڕووپا بەگشتی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەلژیکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها کورتەیەکی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور خستەڕوو .
سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و چالاکی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد ووتی هەرێم هاوبەشێکی بەهێزی بەلژیکایە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی گرینگی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە