سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بوودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانووستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانووستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە