سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ موحەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاری و هاوئاهەنگی بەهێزی بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات بۆ سەرخستنی پڕۆژەی هەناردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەنار بۆ ئیمارات و لەوێوەشەوە بۆ ووڵاتانی کەنداو.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بەهاوکاری وولاتانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی گرینگ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکدا بگێڕێ، ئاماژەی بەوەشدا کە هەناردەکردی هەنار، دەستپێکی هەناردەکردنی چەندین بەروبوومی دیکەی هەرێمی کوردستانە، لەوانە ، سێو و ترێ و هەنگوین.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە