سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

چوارشەممە 3/27 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕاوبوون لەسەر گرینگی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، کە ئێمە داکۆکی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.


ئەم بابەتە 99400 جار خوێندراوەتەوە