سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد
شەممە 5/4 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.
باڵیۆزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەم بابەتە 56675 جار خوێندراوەتەوە