سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد
چوارشەممە 11/1 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەتی بوونکا باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و هەموو پشتیوانییەکی دەربڕی لە پێناو بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی کەنەدا، خواستی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کولتووری دەربڕی.
گرینگی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گرینگی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کەنەدا لەم بوارەدا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە