سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یوونان لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یوونان لە عێراق کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 دیسێمبەر ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یوونان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسوولی گشتی یوونان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان.
باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە