سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆوی هوود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، هاوبەشێکی گرینگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا.

سەرۆکی حکوومەت، دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان خوازیاری چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانە لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و لە ژێر هیچ گوشارێکیشدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە