سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی دیسەمبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد .

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی ھاوھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە