سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیی عیراقیون دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی عێراقیون كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ڕه‌وشی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقییون کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون، ئاماژەی بەوە دا، کە هەرێمی کوردستان، بە دۆست و هاوپەیمانی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی. ووتیشی "ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئارا، لە سەر بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و هیوادارین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگی لە سەر بدرێت".

سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی كوردستان هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی كوردستان و لەبەرچاوگرتنی پره‌نسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە