سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس کرد
چوارشەممە 4/23، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری قوبرس کرد بە سەرۆکایەتی سالینا شامبۆس، بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی قوبرس و نێردەی ئەو ووڵاتە بۆ پاراستنی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سێڤاگ ئەڤێدسیان باڵیۆزی نوێی قوبرس لە عێراق ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، پیرۆزبایی دەست بەکاربوونیشی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
شاندی قوبرس سڵاوو ڕێزی سەرۆک کۆماری قوبرسیان بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی ووڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا .
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە