سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات
پێنجشەممە 2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کرا.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی دۆستانە و لەمێژینەی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا، هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکوومەتی بۆ مۆسکۆ کرد.
سەرۆکی حکوومەت، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا ، لەم ڕووەوە هەموارکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵ و ڕێککەوتن لەسەر هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە قەڵەمدرا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو
بە دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی سووریا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایشی و ئارامیی و مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا.
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە