سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات

پەیامی کورد     ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرینگی بەردەوامبوونی پشتگیری هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە