سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد
چوارشەممە 4/23 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مار گیۆرگیسی سێیەم یۆنان پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد.
لە دیدارەکەدا مار گیۆرگیسی سێیەم ستایشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کردو خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشاندا کە بۆ ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی نموونەی گەشی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانە .
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کردەوە.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە