سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی چین کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی چین کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی چین كرد، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسووڵی گشتی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/12/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی، کونسووڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمى كوردستان، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی کونسووڵی گشتی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.

کونسووڵی گشتی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسووڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێمى كوردستان، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، کابینەی نۆیەم نەک تەنیا توانی قەیرانەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵکوو چەندین پڕۆژەی گرینگ و ستراتیژیشی لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە