سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی کرد بەسەرۆکایەتی دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی . هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیری هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کردەوە و داواشی کرد، ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی چاودێرانە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیدا بگێڕێت و لەم ڕووەوە چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور خرانەڕوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە