سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدۆڵڵای دووەم دەنێرێت

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ شا عەبدۆڵڵای دووەم دەنێرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 28 حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و هاوخەمی بۆ شاعەبدۆڵڵای دووەم شای شانشینی ئوردنی هاشمی نارد بۆ ڕووداوی بەندەری عەقەبە کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکە و گەلی ئوردن کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ بریندارەکان خواست .

لە بەرامبەردا شاعەبدۆڵڵای دووەم ، سوپاس وپێزانینی خۆی وگەلی ئوردنی بۆ سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە