سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی " ئیمارات " ، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی ووزە کە ڕۆژانی ٢٧-٢٨ ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری ووزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها بەشداری لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتی بە ناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لووتکەکە لە ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی ووزە و لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە