سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سەعوودی بە سەرۆکایەتی سەعد ئەلشەهرانی بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی ئەو ووڵاتە کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودی لە بواری برەودان بە وەبەرهێنانی سەعوودی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا .
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و سەعوودیە، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خستەڕوو.
بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی عەرەبستانی سەعوودی، خواستی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە