سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لە برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش کرایەوە.
گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە