سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا، مەسروور بارزانی لەگەڵ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانی لە چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.
هەینی، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشینتۆن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری پێوەندار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی (هەژماری من) و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد .
ئەم بابەتە 11652 جار خوێندراوەتەوە