سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە و، لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیری کردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن لەگەڵ سێس مۆڵتن و براد شێرمان ئەندامانی کۆنگرێس کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ھەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە کردەوە.

چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە و کەرتە جۆراوجۆرەکاندا و گۆڕانکارییەکانی سووریا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە