سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە و، ھەردوولا جەختیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
چوارشەممە ٢١ی ٥ی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و دابین کردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە