سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگهی ئەلمەدا کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگهی ئەلمەدا کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەری ئەلمەدا کرد بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشان کردنی وەک (کەسایەتی ڕاگەیاندنکاری ساڵ).
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەری ئەلمەدا.
بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشان کردنتان وەک (کەسایەتی ڕاگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان ڕۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران و پەرەپێدانی ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندنی بەرپرسیار ھەیە، کە لە خزمەت پرسەکانی ھاووڵاتی یاندایە.
ئومێدەوارم ھەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندرووستی دا بژین.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە