سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کرد

پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیانە ھۆمان باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکە، ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ھەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەھێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێک بھێندرێت.

ھەروەھا جەختیان لە گرینگی نەھێشتنی ھەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان کرد.

باڵیۆزی ئاڵمانیا پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە