سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد
چوارشەممە 10/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن باڵیۆزی نوێی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست .
هەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە