سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئاڵمانیا لە عێراق کرد
دووشهممه 10/9 مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كریستیانه هۆمان باڵیۆزى نوێى ئاڵمانیا له عێراق و شاندێكى یاوهرى كرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی ئاڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
باڵیۆزی ئاڵمانیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە