سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد

پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) لە عێراق کرد.

سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون، ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز خواست لە ئەرکەکەی و ھەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پێش خستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو.

باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو، ئاماژەی بەوەدا کە ھەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیووە و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، کە ئەندرۆ بیزلی کونسووڵی گشتی شانشینی یەکگرتوو لە ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، ھەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە زووترین کاتدا کردەوە.

ھەروەھا ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ تاوتوێ کرا.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە