سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز سام بڕاونباک کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز سام بڕاونباک کرد
چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز سام بڕاونباک سیاسەتوانی ناسراو و سیناتۆر و حاکمی پێشووی ویلایەتی کانساسی ئەمریکی و شاندێکی یاوەری کرد کە بۆ بەشداری لە ڕۆژی نزای نیشتمانی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
باڵیۆز بڕاونباک ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینی ھەرێمی کوردستانی کرد و ئەنجامدانی ڕێورەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بە دەستپێشخەرییەکی ناوازە و گرینگ ناوبرد.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکھاتەی جیاواز بووە و پابەندین بە پاراستن و گەشەپێدانی ئەم کولتوورە و ئاشتی و تەبایی نێوان گشت پێکھاتەکان.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە